Loading...
ئینگلتەرا

سلۆت تووڕەیە لە ئۆزیمن

Yariga App

ئارنێ سلۆت باسی شکستە مێژووییەکەی شەوی رابردوویان دەکات بەرامبەر گاڵاتەسەرای و رەخنە لە ڤیکتۆر ئۆزیمنی هێرشبەری تیمی بەرامبەر دەگرێت.

لیڤەرپوول بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕا بە گاڵاتەسەرای، لە دووهەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەی چامپیۆنزلیگ، ئەمەش راستەوخۆ پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دێت لە پریمەرلیگ.

سڵۆت دوای یارییەکە وتی

ئەم شکستە جیاواز بوو لەوەی کریستاڵ پاڵاس، ئاستمان خراپ نەبوو وە دەرفەتی ئەوەمان هەبوو پێشبکەوین. ئەتوانم بڵێم ئاستمان زۆر دوور نیە لە وەرزی رابردوو. لە نیوەی یەکەم چالاکی زۆرمان بینی، لە نیوەی دووهەم شتێکی وەها نەبوو چونکە خولەکەکانی یاریکردن زۆر کەم بوون و هێرشبەرەکەیان هەر لەسەر زەوی کەوتبوو ئەمەش بەردەوامیی ئێمەی دەشێواند

ئۆزیمن و گاڵاتەسەرای بە لێدانی سزا گۆڵێکیان تۆمارکرد، پاشان پلانیان کوشتنی کات بوو بە جۆرێک دەرفەتێکی ئەوتۆیان نەهێشتەوە بۆ لیڤەرپوول.  بەر لەم یارییە تەنها یەک جاری دیکە گاڵاتەسەرای شکستی بە لیڤەرپوول هێناوە ئەویش بەر لە 19 ساڵ بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکان.

لیڤەرپوول دوای دوو شکستی دوای یەک، رۆژی شەممە لە پریمەرلیگ رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە لە کۆتا یاریدا بەر لە دەستپێکردنەوەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button