Loading...
سعوودیەگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئیتیحاد V نەسڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەدا ئیتیحاد لە یاریگای خۆی میوانداری نەسڕ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان ئیتیحاد لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا میوانداری نەسڕ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی رۆشنی سعوودی.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئیتیحاد لەم وەرزەدا لە سێ یاریی رابردووی خولی رۆشنی سعوودی لە سەرجەمیان براوە بووە و 10گۆڵی كردووە و چوار گۆڵی لێكراوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی خولی رۆشنی سعوودی دێت.

هەروەها نەسڕیش لە سێ یاریی رابردوودا لە سەرجەمیان براوە بووە 12 گۆڵی كردووە و تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی رۆشنی سعوودی دێت.

لە مێژوودا هەردوو یانە 83 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە 37 یاریی ئیتیحاد براوە بووە و لە 25 یارییش نەسڕ، 21 یاریی یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیتیحاد تواناكانی كەریم بێنزێمای بۆ گەڕاوەتەوە و بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ یاریی بەرامبەر نەسڕ ئامادەیە.

لەبەرامبەردا نەسڕ بە بێ سەعد ناسڕ و نەواف عەقیدی رووبەڕووی ئیتیحاد دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتیحاد

راكۆڤیچ

شەنگیتی، موسا، پێرێرا، میتای

فابینیۆ، حوسام عەوار، ئێنگۆلۆ كانتێ

بێرغڤێن، بێنزێما، موسا دیابی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسڕ

راغد نەجار

ئەیمەن یەحیا، ئینیگۆ مارتینێز، محەمەد سیماكان، سوڵتان غەنام

سادیۆ مانێ،برۆزۆڤیچ، ئانجێلۆ، كینگسلی كۆمان

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، جواو فێلیكس

بابەتی زیاتر

Back to top button