ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
وادەی گەڕانەوەی یامال بۆ پێکهاتەی سەرەکی ئاشکرا دەکرێت
رۆژنامەی موندۆ زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

یاریگا –
لامین یامال، براوەی خەڵاتی کۆپا و ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا بەشداری یارییەکەی ریال ئۆڤیێدۆ ناکات.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یامال بەشداری چوارەم یاریی لەسەریەک ناکات و لەوانەیە لەیاریگای مۆنجویک بەرامبەر ریال سۆسیداد، چەند خوولەکێک یاریی بکات.
لامین بەشداری مەشقەکانی دوێنێی نەکرد و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆش لە مەشقەکان دووربێت.
یامال بەشداری لە یارییەکانی بەرامبەر ڤالێنسیا، نیوکاسڵ یونایتد و خێتافی نەکردووە، لەم سێ یارییەدا بارسا 12 گۆڵی کرد و تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.
هانزی فلیک دەیەوێت بەباشترین شێوە یامال بۆ جەنگی پاریس سانجێرمان ئامادەبکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت چەند خوولەکێک بەشداری لە یارییەکەی ریال سۆسیداد بکات و لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس، بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی،