ئێرلینگ هالاند ژمارەیەكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بەناوی خۆی كرد

یاریگا –
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بە ناوی خۆیەوە كرد.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
لە خولەكی 21 گێمی یەكەمدا جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناپۆلی بە 10 یاریزانەوە یارییاندەكرد. لە دوای ئەوە یانە ئیتاڵییەكە بە شێوازی بەرگرییەكی چڕ یارییاندەكرد.
گۆڵی یەكەمی سیتیزن ئێرلینگ هالاند لە خولەكی 56ی یارییەكەدا كردی و بەوەش بوو بە خێراترین یاریزان گەیشتبێتە گۆڵی ژمارە 50 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئێرلێنگ هالاند تەنیا پێوویستی بە 49 یاریی بوو تاوەكو بگاتە گۆڵی ژمارە 50 ی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یاریزان | ژمارەی یاریی بۆ گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 50 |
---|---|
ئێرلینگ هالاند | 49 یاریی |
ڤان نێستێلرۆی | 62 یاریی |
لیۆنێل مێسی | 66 یاریی |
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی | 77 یاریی |
كیلیان ئێمباپێ | 79 یاریی |
كەریم بێنزێما | 88 یاریی |
هەروەها لەدوای مێسی هالاند دووەم یاریزانە كە بە تەمەنێكی كەم بگاتە گۆڵی ژمارە 50لە چامپیۆنزلیگ.
یاریزان | تەمەن |
---|---|
ليۆنێل مێسی | 24 ساڵ و284 رۆژ |
ئێرلینگ هالاند | 25 ساڵ و59 رۆژ |
كيليان ئێمباپێ | 25 ساڵ و356 رۆژ |