جارێکی دیکە ئالڤێس سزا دەدرێت

یاریگا –
دادگای ناوبژیوانی وەرزشی (CAS)، بڕیارێکی لە دژی دانی ئالڤێس، ئەستێرە و بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنادا.
رووژی چوارشەممە یانەی پوماسی مەکسیکی رایگەیاند، دادگای ناوبژیوانی وەرزشی (CAS) لە دۆسیەی کراوەدا بڕیاری لە بەرژەوەندی یانەکە دەرکردووە و پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دانی ئالڤێس کردووە. یانەی پوماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە “پوماس ئاگادارتان دەکاتەوە کە لە 1ی ئەیلولی 2025، لە بڕیاری دۆسیەکەیان کە لەلایەن دادگای ناوبژیوانی وەرزشەوە دەرچووە لە چوارچێوەی ناکۆکی گرێبەستی نێوان یانەکە و یاریزان دانی ئالڤێس ئاگادار کراونەوە”.
دادگای ناوبژیوانی وەرزشی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئالڤێسی پشتڕاستکردەوە. یانەکە گرێبەستی بەرگریکاری بەڕازیلی کاتێک دەسەڵاتداران ئەو یاریزانە تەمەن 42 ساڵەیان لە مانگی یەکی ساڵی 2023 دەستگیرکرد هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژیکردنە سەر خانمێک لە یانەیەکی شەوانە لە بارسێلۆنا. دواجار سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
🚨🚨🚨
TAS FALLÓ A FAVOR DE #PUMAS EN CASO DANI ALVES
El brasileño tendrá que pagar una indemnización al Club Universidad Nacional. pic.twitter.com/j3mgN8RXmz
— Fabrizio Domínguez Castilla (@FabrizioDC_) September 17, 2025
لە مانگی شوباتی ئەو ساڵەدا، ماڵپەڕی بەڕازیلی UOL بڵاویکردەوە کە پوماس داوای 5 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی زیانەکانی گرێبەستی بەرگریکارەکە دەکات بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا کاتێک لە ئیسپانیا دەستگیر کرا.
لەو کاتەدا فیفا لایەنگری پوماس نەبوو، بۆیە بە فەرمی سکاڵایان لە دادگای ناوبژیوانی وەرزش تۆمار کرد بۆ ئەوەی بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە و ئالڤێس ناچار بکات قەرەبووی ئەو تیپە بداتەوە کە لە ئەنجامی یاریی نەکردنی زیانیان بەرکەوتبوو.
پوماس لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا گوتی:
جگە لە چەسپاندنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یانەکە بە هۆکارێکی دادپەروەرانە، ئالڤێس دەبێت بڕە پارەیەک کە فیفا وەک قەرەبوو دایناوە بدات بە یانەکە.