ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد

گورزێکی کاریگەر بەر مەدریدییەکان دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد ئاشکرا دەکات.

شەوی رابردوو 16ـی ئەیلوولی 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میوانداری مارسیلیای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە.

بەڵام هەر لە سەرەتای یارییەکە گورزێکی کاریگەر بەر یانە مەدریدییەکە کەوت و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی لە خولەکی پێنج بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و دانی کارڤاخال چووە شوێنی.

ماسوولکەی رانی چەپی بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە تووشی پێکان بووە، بەگوێرەی لێدوانی چابی ئاڵۆنسۆ، پێکانەکە بەوشێوەیە مەترسیدار نییە کە پێشبینی دەکرا.

پێکانەکەی ئاڕۆنڵد هێندە مەترسیدار نییە، کە بیرمان لێدەکردەوە بەڵام پێویستە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی بکەین.

بەمزووانە پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت و ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی وردەکاری پێکانەکەی ئاشکرا دەکات.

ئاڕنۆڵد لەم وەرزە لەکۆی پێنج یاریی یانەکەی تەنیا 156 خولەک یاریی کردووە، لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ریال سۆسیداد لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە خولەکی 82 بەشداریی یارییەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button