سلۆت باسی هۆکارەکەی دوورخستنەوەی ئیزاک دەکات

ئارنی سلۆت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڕیاریدا ئەلیکساندەر ئیزاکی گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ بانگهێشت نەکات بۆ یەکەم یاری ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیدا.
ئیزاک بەشداری مەشقەکانی نیوکاسڵی نەدەکرد بەر لەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید مەشقی ئەنجامدا و لە میانەی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداربوو.
لەگەڵ ئەوەشدا سلۆت پێی وایە ئەو یاریزانە لەرووی جەستەییەوە ئامادەنیە و بۆ رۆژنامەنووسان وتی
بڕیارماندا باشترە ئەو مەشقی پێویست ئەنجام بدات لەبری ئەوەی بۆ پێنج خولەک و 10 خولەک بەشداری یاری پێبکەین. بەڵام دڵنیایی دەدەم بە هاندەران بۆ یارییەکەی رۆژی چوارشەممە لە خولی پاڵەوانەکان ئامادە دەبێت.
گواستنەوەکە سێهەم گرانبەهاترینی مێژووی تۆپی پێ یە و بە 125 ملیۆن پاوەند گرانبەهاترینی پریمەرلیگە، ئەمەش پاش ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆ و مامەڵەی نێوان نیوکاسڵ و لیڤەرپوول.
ریزبەندی پێنج گرانبەهاترین گواستنەوەی مێژووی تۆپی پێ بە یۆرۆ
- نێیمار داسیلڤا – لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس -222 ملیۆن یۆرۆ
- کیلیان ئێمباپێ – مۆناکۆ بۆ پاریس – 180 ملیۆن یۆرۆ
- ئەلکساندەر ئیزاک – نیوکاسڵ بۆ لیڤەرپوول – 145 ملیۆن یۆرۆ
- فیلیپ کۆتینهۆ – لیڤەرپوول بۆ بارسێلۆنا – 135 ملیۆن یۆرۆ
- عوسمان دێمبێلێ – بۆروسیا دۆرتموند – بارسێلۆنا – 135 ملیۆن یۆرۆ