ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
نۆتینگهام ئەستێرەیەکی لیگ وەن دەگوازێتەوە
خاوەنی شەش گۆڵ و 9 ئەسیست بوو

یاریگا –
نۆتینگهام فۆڕێست لە تەواوکردنی گواستنەوەی دیلان باکوا، هێرشبەری باڵی ستراسبۆرگ نزیکە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی باکوا خەرجبکات. هەرچەندە چەند کاتژمێرێکی کەم بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان ماوە، بەڵام فۆڕێست بە گواستنەوەی باکوا گەشبینە.
باکوا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی راکێشانی سەرنجی یانەکانی پرێمەرلیگ و سێریا ئەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، فۆڕێست لە هەموو یانەیەک لە پێشترە و یاریزانەکەش بەڵێی بۆ تیمەکەی نونو ئیشپریتۆ سانتۆ کردووە.
یاریزانی تەمەن 23 ساڵان خاوەنی شەش گۆڵ و 9 ئەسیستی وەرزی رابردووی لیگ وەن.