بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیندێلۆف ئەزموونە زۆرەکەی پرێمەرلیگی دەگوازێتەوە بۆ سێریائەی

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر لیندێلۆف نزیکە لەوەی لەگەڵ یانەی داهاتووی بگاتە رێککەوتن.

بەرگریکارە سویدیەکە یەکێکبوو لە یاریزانە دیارەکانی چەند ساڵی رابردووی مانچێستەر یونایتد کاتێک بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێسی یانە ئینگلیزیەکەی پۆشی تا کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی فیورێنتینا گفتوگۆکانی زۆر بەرەوپێش بردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە 31 ساڵییەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، خودی ڤیکتۆر بەپەرۆشە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە ئیتاڵییەکەوە و، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە تەنها چەند وردەکارییەکە پێش راگەیاندنی فەرمی روونبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button