بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ میلان هێرشبەرێکی ئاست بەرز دەگوازێتەوە

رێککەوتن لەسەر تەواوی وردەکارییەکان کراوە و لەوانەیە سبەی پشکنینی پزیشکی بکات

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا ئەیسی میلان هێرشبەرێکی دۆزییەوە و دەیگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان و چێڵسی لەسەر وردەکارییەکانی گواستنەوەی  کریستۆفەر ئێنکونکو بە تەواوی رێککەوتن.

بڕیارە ئەمڕۆ میلان تەواوی بەڵگەکانی گواستنەوەی ئێنکونکو وەربگرێت و پڕۆسەکە تەواو بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ، ئێنکونکو بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە میلان دەکات، جیا لە پاداشتەکانی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان.

ئێنکونکو رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ رۆسۆنێری واژۆ بکات.

میلان دەمێکە بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێک وێڵە، لە ماوەی رابردوو هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر بۆنیفەیس، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزندا، بەڵام بەهۆی ئەنجامی نەرێنی پشکنینی پزیشکی، میلان رەتیکردەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

لەلایەکی دیکەوە میلان گفتوگۆی لەگەڵ سپۆڕتینگ لیسبۆن بۆ گواستنەوەی کۆنراد هاردەر دەستپێکردبوو، بەڵام گفتوگۆکان چەقیان بەست و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووی نەدا.

چێڵسی خەریکی دووبارە رێکخستنەوەی پێکهاتەکەیەتی، تاوەکو شوێن بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ لە مانچێستەر یونایتد و چاڤی سیمۆنس لە لایپزیگ بکاتەوە.

ئێنکونۆ لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەو ساتەوە بەشداری لە 62 یارییدا کردووە و خاوەنی 18 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button