ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێكی دیكەی چێڵسی پەیوەندی بەدۆرتموندەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

كارنێی چوكوێمێكا، یاریزانی ئینگلیزی یانەی چێڵسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات.

چوكوێمێكا لە هاوینی 2022 لە ئاستۆن ڤیلاوە بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ بلووز لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

ناوەڕاستكارە 21 ساڵانەكە وەرزی رابردوو لە ریزەكانی بۆڕووسیا دۆرتموند بە خواستن یارییدەكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و كارنێی چوكوێمێكا لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات.

چوكوێمێكا بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە دەكات.

هەردوو یاریزانی چێڵسی چوكوێمێكا و ئانسێلمینۆ رۆژی دووشەممە پشكنینەكانی پزیشكی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند دەكەن.

چوكوێمێكا لەگەڵ بلووز بەشداری لە 32 یارییكردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button