ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی لاوی لەدەستدا

لەوانەیە دوا گواستنەوەی یانەکە بێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، جەیمس مەکئاتی، مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست دەکات.

مەکئاتی گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ فۆڕێست واژۆدەکات و دەبێتە دووەم گرێبەست لە ماوەی 24 کاتژمێری کەتیبەکەی نونو ئیشپریتۆ سانتۆ، لە دوای گواستنەوەی عومەری هەچنسن.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە، مانچێستەر سیتی مەرجێکی کڕینەوەی یاریزانەکەی لە گرێبەستەکە جێگیرکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، مەکئاتی بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند بووەتە یاریزانی فۆڕێست.

مەکئاتی بەرهەمی ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییە و دووجار بە خواستن یاریی بۆ شێفیڵد یونایتد کردووە. لەگەڵ مان سیتی 34 یارییکردووە و خاوەنی حەفت گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button