
یاریگا –
ئەمڕۆ کاتژمێر 17:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان مانچێستەر سیتی فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر چێڵسی لەنێو یاریگای وێمبڵی ئەنجام دەدات و پێپ گواردیۆلا چاوی لە یەکەمین نازناوی وەرزەکەیە.
پێپ کە تا پێش نووسینی ئەم هەواڵە گومانێکی زۆر لەسەر مانەوەی لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ سیتی هەبوو، خاڵی لەسەر پیتەکان دانا و هەموو گومانەکانی رەواندەوە.
لەو کاتەوەی بەر لە 10 ساڵ پۆستی راهێنەرایەتی سیتزنیس وەرگرت، راهێنەرە ئیسپانیەکە سیتی گەیاندە ئاستێکی دیکە و بە بردنەوەی نازناو لەدوای نازناو، چ نێوخۆیی یان ئەوروپی و جیهانی مێژووی بۆ یانە ئینگلزییەکە نووسیەوە کە سەرجەمیان 19 نازناوە. شەش پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دووجار جامی یەکێتی ئینگلتەرا، جامی کاراباو پێنج جار، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەکان و سێ جار قەڵخانی ئینگزلیزی.
لە کۆنفرانسی پێش یارییەکەی ئەمڕۆ، لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا کە لێی پرسی ئاخۆ ئەمە کۆتا یاریی گواردیۆلا دەبێ لەنێو وێمبڵی وەک راهێنەری مانچێستەر سیتی، راهێنەرەکە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە کە ئەمەی خوارەوە بەشێک لە گفتوگۆی نێوانیانە
رۆژنامەنووس: سڵاو پێپ، 10 ساڵە لێرەیت و 16 نازناوی گەورەت بردووەتەوە (ئەگەر جامی قەڵخانی ئینگلیزی هەژمار نەکەین)
گواردیۆلا: هەژماری بکە، هەژماری بکە، بڵێ 19 نازناو، دەی هەژماری بکە.
رۆژنامەنووس: باشە، ئایا ئەوە پێناسەیە بۆ “باشترین” کە ئەوەندەت بردووەتەوە؟
گواردیۆلا: (بە گاڵتە و پیشاندانی ماسوولکەی قۆڵی)، بەڵێ بێگومان، 19 نازناو لە 10 ساڵدا خراپ نییە. ئەمڕۆش بۆ نازناوی 20هەم دەجەنگم، ئەوە لە ماوەی 10 ساڵدا، بەراستی شتێکی خراپ نییە.
رۆژنامەنووس: مایەی دڵتەنگیتە کە کۆتاجارت دەبێت وەک راهێنەری مانچێستەر سیتی گەشتی وێمبڵی دەکەیت؟
گواردیۆلا: بەهیچ شێوەیەک، بە هیچ شێوەیەک. ساڵێک گرێبەستەکەم ماوە (بە پێکەنینەوە پیش ئەوەی هۆڵەکە جێبهێڵێت).
“My last Wembley visit? No way! No way, I have one more year contract!” 👀
Pep Guardiola shut down talk of this being his final trip to Wembley as Manchester City manager, insisting he still has one more year left at City 💬🔵 pic.twitter.com/WbjI606ltb
— BeanymanSports (@BeanymanSports) May 15, 2026



