ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V كریستاڵ پاڵاس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی یەكەمی پرێمەرلیگ بەردەوامە و چێڵسی لە یەكەم یاریی وەرزی 2025/26 رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان بە متمانە بەخۆبوونەوە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەستپێدەكات و ئامانجیان ركابەریكردنی نازناوەكە دەبێت.

بلووز لە ئامادەكارییەكانی پێش وەرزەدا دوو یاریی بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن و ئەیسی میلان كرد و هەردوو یارییەكەی بردەوە.

هەروەها كریستاڵ پاڵاس وەرزی نوێیان بە بردنەوەی قەڵخانی ئینگلتەرا دەستپێكرد دوای ئەوەی یاریی كۆتاییان لە لیڤەرپوول بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ بادیاشێل، رۆمیۆ لاڤیا، نیكۆلاس جاكسن، لێڤی كۆڵویڵ، كیڵمان، مۆدریك و فۆفانا رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.

پاڵاسیش بە بێ ئێنكیتا، دۆكۆری، شادی ریاز و كامادا بەرامبەر بلووز یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

كوكۆرێیا، هاتۆ، چالۆبا، جەیمس

ئێنزۆ فێرناندێز، كایسێدۆ

گیتێنس، پاڵمەر، نێتۆ

جواو پێدرۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس

هێندرسن

ریچاردس، لوكرۆی، گێی

مونۆز، هیوز، وارتن، میچێل

سار ، ماتێتا ، ئیزێ

بابەتی زیاتر

Back to top button