ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوكاسڵ ناوەڕاستكارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی جەیكوب رامسی ناوەڕاستكاری ئینگلیزی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

رامسی 24 ساڵان لە هاوینی 2020 لە تیمی دووەمی ئاستۆن ڤیلاوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 32 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ لە تۆڕی سكای سپۆرتس، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و جەیكوب رامسی پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە دەكات.

رێككەوتنی تەواو لە نێوان ئاستۆن ڤیلا و نیوكاسڵ كراوە و رامسی بە بەهای 39 ملیۆن پاوەندی جێگیر و چوار ملیۆن گۆڕانكاری، بە گرێبەستێكی درێژخایەن پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە دەكات.

رامسی بەڕێگاوەیە بۆ ئەوەی پشكنینەكانی پزیشكی لەگەڵ نیوكاسڵ بكات و و لەم هەفتەیەدا گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.

نیوكاسل لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئانتۆنی ئیلانگا، مالیک تیاو و ئارۆن رامسدەیل واژۆكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button