ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بۆرنمس لەگەڵ بەرگریکارێکی فەڕەنسی رێککەوت

لە لەندەن پشکنینی پزیشکی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆرنمس لەگەڵ بەرگریکارێکی فەڕەنسی رێککەوتووە.

یانەکەی باشووری بەریتانیا لەگەڵ بافۆدێ دیاکیتێ، بەرگریکاری لیلی فەڕەنسی رێککەوتووە و بەمزووانە دەیگوازێتەوە.

بڕیارە یاریزانە 24 ساڵیەکە لە لەندەن پشکنینی پزیشکی بکات، دواتر گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و پێنج ملیۆن یۆرۆی پەیوەست بە دەستکەوتەکان لەگەڵ بۆرنمس واژۆ بکات.

گواستنەوەی دیاکیتێ دەبێتە دووەم گرانترین گواستنەوە لە مێژووی بۆرنمس.

دوای نزیکبوونەوەی ئیلیا زابارینی، بەرگریکاری بۆرنمس لە پاریس سانجێرمان، یانە ئینگلیزییەکە بڕیاری گواستنەوەی جێگرەوەی زابارینیدا.

وەرزی رابردوو دیاکیتێ 48 یاریی بۆ لیل کرد و خاوەنی تەنیا یەک گۆڵە، لە ماوەی رابردوودا یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی فەڕەنسا کردووە.

دیاکیتێ کاروانی وەرزشی لەگەڵ تۆلوز دەستپێکرد و یەکەم یاری فەرمی لە ساڵی 2018 کرد. لەگەڵ تۆلوز بووە پاڵەوانی لیگ 2 و لە وەرزی 2021-22 لەگەڵ یانەکەی سەرکەوت بۆ لیگ وەن.

لە هەمان ساڵی گەیشتنیان بە لیگ وەن، دیاکیتێ گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ نوێکردەوە و 112 یاریی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە کرد. دیاکیتێ خاوەنی 13 گۆڵە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button