ئه‌وروپاگرنگترین

تۆماس پارتێی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دادگایی كرا

Yariga App

یاریگا –

تۆماس پارتێی،یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دادگایی دەكرێت.

پارتێی ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لە دادگایی لەندەن ئامادەبوو، دوای ئەوەی پێنج تۆمەت لەلایەن سێ ئافرەتەوە ئاڕاستەی یاریزانەكە كرابوون.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، تۆماس پارتێی، بە کەفالەتی مەرجدراو ئازادکرا، دوای ئامادەبوونی لە دادگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی.

پێنج تۆمەت لەلایەن سێ ئافرەتەوە ئاڕاستەی پارتێی کراون، سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، رووداوەکانی دەستدرێژی سێکسی پارتێی لە ساڵانی 2021-2022 کراون.

پارتێی تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

تۆماس پارتێی ریزەكانی ئارسیناڵی جێهێشت و بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین پەیوەندی بە ڤیاڕیاڵەوە دەكات.

پارتێی لە هاوینی 2020 بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و لەگەل ئەو یانەیە 167 یارییكرد و توانی نۆ گۆڵ بكات و حەوت گۆلیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button