بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەمووشتێ دەربارەی گرێبەستە نوێیەکەی چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی یاریزانی نوێ لەلایەن کارگێڕی چێڵسیەوە بەردەوامیی هەیە و ئەمشەویش گرێبەستێکی فەرمی راگەیاند.

وەک لە پلاتفۆرمەکانی تایبەت بە یانەکە بڵاویانکردووەتەوە، جۆرڵ هاتۆ لە ئایاکسەوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج.

گرێبەستی یاریزانە هۆڵەندییەکە ماوەدرێژە و تا 2032 دەخایەنێت. تێچووی گواستنەوەکەشی، بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێنی ئینگلیزی، 46.5 ملیۆن یۆرۆیە.

هاتۆ تازە تەمەنی 19 ساڵە، لە هەردوو پێگەی لای چەپ و چەق یاریی بکات.

ناوبراو سەرباری بچووکی تەمەنی، زیاتر لە 100 یاریی بۆ ئایاکس و 6 یاریی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەنجامداوە.

ناوبراو خاوەنی ریکۆردێکی مێژووییە لە ئایاکس کاتێ لە ساڵی 2003 لە تەمەنی تەنها 17 ساڵییدا قۆڵبەندی کاپتنی پێدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button