ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
لیۆن یاریزانێکی لیڤەرپوولی دەوێت
گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکراوە

یاریگا –
ئۆڵیمپیک لیۆن داوای یاریزانێکی لاوی لیڤەرپوول دەکات و ئیمەیڵی فەرمییان ناردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیۆن چاوی بڕیوەتە تایلەر مۆرتن، یاریزانی 22 ساڵانی لیڤەرپوول. یاریزانەکە ئامادەیە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە بکات.
مۆرتن یاریزانی ژێر 21 ساڵانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و بەشداری لە یۆرۆی ئەم هاوینە لە سلۆڤاکیا کرد.
مۆرتن بەرهەمی ئەکادیمیای لیڤەرپوولە و تاوەکو ئێستا 14 یاریی کردووە. لە وەرزی 2023-24 بەخواستن یاریی بۆ هاڵ سیتی کرد و پێشتریش بەخواستن یاریی بۆ بلابێرن رۆڤەرز کردبوو.
وەرزی رابردوو بایەر لیڤەرکوزن داوای گواستنەوەی بەخواستن کرد، بەڵام لیڤەرپوول داواکەی رەتکردەوە. بەدرێژایی وەرزەکە مۆرتن تەنیا بەشداری لە پێنج یاریدا کرد.