بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەی داهاتووی سیمۆنس ئاشکراکرا

گرێبەستێکی ماوەدرێژ

Yariga App

یاریگا –

چاڤی سیمۆنس نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە یانەی داهاتوویەوە و گرێبەستێکی ماوەدرێژیشی بۆ ئامادەکراوە.

سیمۆن ئەم هاوینە بووە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، بەتایبەت پرێمەرلیگ و ئێستا یانەی چێڵسی وەک بەهێزترین رکابەر ماوەتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەستێرە هۆڵەندیەکە جۆرێک لە هەڵوێستی لە لایپزیگ وەرگرت لەپێناو ئەزموونکردنی خولێکی نوێ.

ناوەڕاستی مانگی رابردووبوو کە رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارەکەی ناگۆڕێت و بڕیاریداوە لەم هاوینە لایپزیگ جێبهێڵێت، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات. یانەکەشی بڕی 80 ملیۆنی وەک نرخی فرۆشتنی دیاریکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە نیکۆ شیرای رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، چاڤی تادێت نزیکتر دەبێتەوە لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بلووزەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو رۆژنامەنووسە ماوەی گرێبەستەکەشی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ستامفۆردبریج دەمێنێتەوە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button