ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێکی هەڵبوەشێنێتەوە

ئالابا ئامادە نییە خۆی بەدەستەوە بدات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەتسی داڤید ئالابا هەڵبوەشێنێتەوە و ئەم هاوینە بەڕێێ بکات، بەڵام بەرگریکارە نەمساییەکە رازی نییە و دەیەوێت تاوەکو هاوینی داهاتوو بمێنێتەوە.

رامۆن ئالڤارێز دێ مۆن رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت داڤید ئالابا رازی بکات هاوشێوەی ئێدین هازارد گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و یانەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەو بەرگریکارە نەمساییە رازی نییە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بەردەوام بێت، کە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئالابا بەهیچ شێوەیەک بیر لە بەجێهێشتنی ریال مەدرید ناکاتەوە و هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو خۆی بۆ چابی ئاڵۆنسۆ بسەڵمێنێت و بۆچوونی هەموو لایەک لەسەر خۆی بگۆڕێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ئالابا نایەوێت هەروا بە بێدەنگی لە دەرگای پشتەوە لە ریال مەدرید بڕوات، دەیەوێت وەرزی داهاتوو شوێنپەنجەی خۆی لەسەر یانەکە پیشان بدات، بۆیە بڕیاریداوە ٪200 توانای خۆی بخاتە گەڕ و هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بگاتەوە ئاستی جارانی، کە نزیکەی ساڵێک بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دابڕاوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی مارکا، ئالابا لەگەڵ ئاڵۆنسۆ گفتوگۆی لەبارەی رۆڵی خۆی لە وەرزی داهاتوو کردووە، ئالابا بڕوای وایە وەرزی داهاتوو ئەگەر بتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و رۆڵێکی کاریگەری هەبێت، ئەوا دەتوانێت گەرەنتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەدەست بهێنێت و هەموو شتێک ئاوەژوو بکاتەوە.

بەرگریکارە 33 ساڵانەکە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە نەمساییە 6 ملیۆن یۆرۆیە و بە درێسی ریال مەدرید لە 116 یاری 5 گۆڵ و 9 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button