ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ دی پاوڵ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەفەرمی گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاوڵ ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ئینتەر مەیامی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی دی پاوڵی بۆ یانەكەی راگەیاند.


دی پاوڵ بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد و بژاردەی كڕینەوەی بە 15 ملیۆن یۆرۆ و تاوەكو 2029 لە گرێبەستەكەیدا زیادكراوە.

دی پاوڵ پەیوەندی بە یانەكەی لیۆ مێسیەوە دەكات و لەژێر سەرپەرشتی خافیێر ماسكێرانۆی هاونیشتیمانیدا راهێنان دەكات، لەگەڵ ئینتەر مەیامی درێسی ژمارە 7دەپۆشێت.

یاریزانە 31 ساڵانە ئەرجەنتینییەكە لە هاوینی 2021 لە ئودێنیزیەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 187 یارییكردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و 26 گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button