بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەنەرباچێ لەسەر داوای مۆرینیۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی پاریس سانجێرمان گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەبارەی گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ گەیشتە رێککەوتن.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی فەنەرباهچێی تورکی لەبارەی گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گەیشتە رێککەوتن، کە جۆزێ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییەی کردووە.

سانتی ئاونا ئاشکراشیکردووە، دوای رێککەوتنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئیستا فەنەرباهچێ دەیەوێت لەگەڵ ئاسینسیۆ رێکبکەوێت بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییەی پێشووی ریال مەدرید بباتە ریزەکانی.

ئاسینسیۆی 29 ساڵان تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە و سەرەتای ئەمساڵ بە خواستن رووی کردبووە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و بە درێسی ئەو یانە ئینگلیزییە لە 21 یاری 8 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد.

ئاسینسیۆ ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە کە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی ئازاد لە ریال مەدریدەوە روویکردە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، بە درێسی یانە پاریسییەکە لە 47 یاری 7 گۆڵ و 11 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button