گرنگترینمۆندیالی یانەکان

پریڤیوی یاریی چێڵسی V فلومێنینزی ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یەكەم یاریی قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا چێڵسی ئینگلیزی و فلومێنینزی بەڕازیلی رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی و فلومێنینزی لە یاریگای مێتڵایڤ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لە قۆناخی شازدە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بێنفیكای بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پاڵمێراسی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

لە بەرامبەردا فلومێنینزی لە قۆناخی شازدە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر میلانی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هیلالی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

براوەیان لە یاریی كۆتاییدا رووبەرووی براوەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فلومێنینزی بۆ یاریی بەرامبەر چێڵسی لە تواناكانی ماتیۆس مارتینیلی و خوان پابلۆ فریتس و ئۆتاڤیۆ دا سێلڤا بێبەش دەبێت.

چێڵسی بە بێ ریس جەیمس، بادیاشێل، وێسلی فۆفانا، رۆمیۆ لاڤیا، لیام دێلاپ و لیڤی كۆلویل رووبەرووی فلومێنینزی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

كوكۆرێیا، ئادرابیۆ، چالۆبا، گوستۆ

ئێنزۆ فێرناندێز، كایسێدۆ

پێدرۆ، پاڵمەر، نێتۆ

نیكۆلاس جاكسن

پێکهاتەی پێشبینیكراوی فلومێنینزی 

فابیۆ

ئیگناسیۆ، سێلڤا، فوێنتێس

خاڤیێر، هێركۆلێس، بێرنال، نۆناتۆ، رێنی

ئاریاس، كانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button