ئینگلتەرا

لە کۆتاییدا لویس دیاز کاردانەوەی بەرامبەر مەرگی جۆتا نیشاندا

Yariga App

یاریگا –

لویس دیاز هێرشبەری کۆلۆمبی لیڤەرپوول، بۆ یەکەمجار باسی مەرگی هاوڕێ پورتوگالیەکەی کرد کە دواجار بەهۆی بەشداری کردنی لە ئاهنگێک رەخنەی زۆری لێگیرا.

لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ئامادەکارییەکانی پێش وەرز گەڕایەوە ئینگڵتەرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا دیاز رەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی ئەوەی بەشداری ئاهەنگێکی کردبوو لەکاتێکدا پرسەی دیۆگۆ جۆتا و ئەندرێ سیلڤای برای بەڕێوەدەچوو. دیاز لە ئاهەنگەکەدا سەمای دەکرد، بەڵام کاتی گەڕانەوەی بۆ ئینگڵتەرا سەبارەت بە لەدەستدانی هاوڕێکەی کاردانەوەی هەبوو.

دیاز لەچاوپێکەوتنێکدا گوتی:

“بیستنی ئەم هەواڵە زۆر قورس و دڵتەزێنە، کەس ئامادە نییە بۆ شتێکی لەم شێوەیە، کاتێک گەیشتمە لیڤەرپوول زۆر یارمەتیدام، وەکوو خێزانێک پێشوازییان لێکردم و بووین بە هاوڕێی نزیک، رکابەرییەکی تەندروست و بنیاتنەرمان هەبوو، ئەمەش زۆر گرنگ بوو”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

“تەنیا دەمەوێت هیوای هێز و سەبر بۆ ماڵباتەکەی و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بخوازم، چونکە دەبێ بەم هەواڵە ترسناکە زۆر ئازار بچێژن. بەیانییەکەی کە لە خەو هەڵسام و ئەم هەواڵەم بینی، نە،دەتوانی پێش فرمێسکەکانم بگرم”. دەمەوێت بڵێم، بە ئارامی پشوو بدات و هەمیشە وەک هاوڕێیەکی گەورە لە دڵمدا دەمێنێتەوە.

دواجار کاردانەوەی دیاز زۆر درەنگ بوو و هاندەرانی لیڤەرپوول رەخنەی زۆریان لەو هێرشبەرە گرت و داوای رۆیشتنی لە یانەکەیان دەکەن و لە دوای بارسێلۆنا ئێستا بایرن میونشن نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی هێرشبەرە کۆلۆمبیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button