
یاریگا –
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئه‌وروپا ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی یانەی ڕیال مەدرید.
به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی فیچاجێس راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان لویس ئێنریكی سه‌رسامه به هێرشبه‌ری به‌رازیلی و یانه‌ی ریال مه‌درید رۆدریگۆ كه یاریزانه‌كه داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نادیاره.
4⃣ Cuatro clubes tienden su mano
🇧🇷 A Rodrygo Goes no le faltan pretendientes.@realmadrid | @LaLiga https://t.co/Vce4ILqJuq
— Fichajes.com (@Fichajes_futbol) July 3, 2025
رۆدریگۆ بۆ دووه‌م جاره له جامی جیهانی یانه‌كان به‌شداری یاریی یانه‌كه‌ی نه‌كردوو له دوو یاریی به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداری كردووه له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه به‌رامبه‌ر هیلال و له یاریی سالسبۆرگ یاریی كرد.
راپۆرتە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆدریگۆ نارازی و نیگه‌رانه له كه‌می به‌شداریكردنی له یارییه‌كان و ئه‌و چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ هاتنی ئالؤنسۆ ده‌رفه‌تی یاریكردنی زیاتری پێبدرێتب، به‌ڵام راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه وه‌ك پێویست پشت به یاریزانه به‌رازیلیه‌كه نابه‌ستێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی فیچاجێس بێت، ڕۆدریگۆ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2026 دەیەوێت پێگه‌ی سه‌ره‌كی له پێکهاتەی تیپه‌كه بەدەستبهێنێت و بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە. به‌م دواییه‌ش ئه‌رسیناڵ به به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ده‌دات و نرخه‌كه‌ی به نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.
Rodrygo is balling out this season 💫@RodrygoGoes | #LALIGAHighlights pic.twitter.com/ZRk48u9pNP
— LALIGA English (@LaLigaEN) April 3, 2024
پاریس سانجێرمان هێزێكی زۆری له باڵەکاندا هەیە و خاوه‌ن چه‌ند یاریزانێكی به توانای وه‌كو کڤاراتسخێلیا و عوسمان دێمبلی و برادلی بارکۆلا و دیزێر دوێیه، لەگەڵ ئەوەشدا لویس ئێنریکی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە باڵە بەڕازیلییە دەکات کە ئەزموونێکی گه‌وره‌ی هه‌یه تەمەنیشی تەنها 24 ساڵە.
رۆدریگۆ لە ساڵی 2019 لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد، تاكو ئێستا به‌شداری له 269 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه و 68 گۆڵ و 51 ئەسیستی هه‌یه.