عێراقگرنگترین

سزایەکەی دهۆک و یاریزانەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کەمکرایەوە

دهۆک تانەی لە سزایەکانی یاریی کلاسیکۆ دابوو

Yariga App

یاریگا –

سزایەکەی دهۆک و یاریزانەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کەمکرایەوە و یاریزانەکان لە یارییەکانی داهاتوو دەتوانن بەشداریی بکەن.

زنار زبێر، پارێزەری یانەی دهۆک رایگەیاند :’دوای تانەکەمان لەو سزایانەی بەسەرماندا سەپێنرا، سزایە داراییەکەی سەر یانەکەمان لە 25 ملیۆن دینارەوە بۆ 10 ملیۆن دینار کەمکرایەوە و سەرجەم سزایە دارایی و کارگێڕییەکانی سەر یاریزانەکانمان لابران، یاریزانەکانمان دەتوانن لە یارییەکانی داهاتوو یاریی بکەن’.

بەهۆی رووداوەکانی یاریی هەولێر و دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، چەندان سزا بەسەر دهۆک سەپێنرا، لێژنەی رێککاری پێش یاریی دهۆک بەرامبەر نەورۆز بڕیاریدا بە سزادانی دهۆک بە ئەنجامدانی یارییەک بەبێ هاندەرانی و پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار، کە یاریی دهۆک و نەورۆز بەبێ هاندەران بەڕێوەچوو.

بڕیاریش درابوو بە سڕکردنی هەریەکە لە لوکاس تۆرسی و لۆکاس مۆزێس و مارلۆن سانتۆس بۆ دوو یاری و پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار، هەروەها سڕکردنی جاسم محەمەد حاجی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆک بۆ دوو یاری و پێبژاردنی سێ ملیۆن دینار.

لێژنەی رێککاری بڕیاریشی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ خەملاندنی زیانەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری بۆ ئەوەی یانەی دهۆک قەرەبووی یانەی هەولێر بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button