ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئێڤەرتن گرێبەستی ئامانجی گەورەکانی پرێمەرلیگی نوێکردەوە

سەرجەم رێگەکانی داخست

Yariga App

یاریگا –

جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤەرتن نوێکردەوە.

ماوەیەکی درێژە چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی برەینسوەیتییاندا، بەڵام لە کۆتاییدا بەرگریکارە لاوەکە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 لەگەڵ تۆفیس نوێکردەوە.

یانەکانی چێڵسی و تۆتنهام هەوڵی زۆریان بۆ گواستنەوەی برەینسوەیتدا، بەڵام یاریزانەکە بڕیاری مانەوەیدا، تایبەت دوای ئەوەی دەیڤد مۆیس بەچڕی کاری لەسەر هێشتنەوەی کرد.

مانگی رابردوو، گفتوگۆکانی نێوان برەینسوەیت و ئێڤەرتن بە چڕی دەستییانپێکرد، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مابوو.

وەرزی رابردوو برەینسوەیت بەشداری لە 30 یاریی پرێمەرلیگدا کرد، لە هەشت یاریی یارمەتی تیمەکەیدا کلین شیتی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button