پێشهاتی نوێ؛ مۆرینیۆ دەیەوێت یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید بباتە فەنەرباچێ

یاریگا –
مۆرینیۆ لەگەڵ مارکۆ ئاسێنسیۆ یاریزانی پێشووی ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی فەنەرباچێی تورکی.
یاگیز سابونچۆغلۆ رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی تورکی ئاشکرایکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری فەنەرباچێێ تورکی چاوی بە مارکۆ ئاسێنسیۆ یاریزانی ئیسپانی کەوتووە و خۆی لەبارەی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانە تورکییەکە گفتوگۆی لەگەڵی کردووە.
🚨 Jose Mourinho, Marco Asensio ile görüşme gerçekleştirdi! https://t.co/cv3RsqaOGr
— Yağız Sabuncuoğlu (@yagosabuncuoglu) July 1, 2025
رۆژنامەنووسە تورکەکە رایگەیاندووە، ئاسێنسیۆ کە لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی دەکرد، ئێستا ئەو یاریزانە 29 ساڵانە گەڕاوەتەوە و پاریس سانجێرمان و خۆی پێشکەشی فەنەرباچێ کردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینە بیباتە ریزەکانی.
یاگیز سابونچۆغلۆ ئاشکرایکردووە، مۆرینیۆ لەگەڵ ئاسێنسیۆ چاویان بە یەکتری کەوتووە و لەبارەی ئەگەری پەیوەندیکردنی یاریزانە ئیسپانییەکە بە ریزەکانی یانەکەی ئیستەنبۆڵ گفتوگۆیان کردووە.
ئاسێنسیۆ ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و تاوەکو هاوینی 2028 موڵکی پاریس سانجێرمانە، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 37 یاری 10 گۆڵ و 5 ئەسیستی بە درێسی پاریس و ئاستۆن ڤیلا کرد.