بژاردەی یەکلاییکەرەوە؛ لیڤەرپوول کام هێرشبەری دەوێت؟
بەدواداچوونی تەواو لەسەر تەواوی بژاردەکان کراوە

یاریگا –
لیڤەرپوول لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕم وازناهێنێت و لە چەندین لای جیاوازەوە کار لەسەر کۆمەڵێک ئامانج دەکات.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند ئاشکرایدەکات، لیڤەرپوول ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی داناوە.
لیڤەرپوول سەرنجی تەواوی لەسەر سێ بژاردەی جیاواز بۆ هێڵی پێشەوە داناوە. یاریزانەکان بریتین لە هوگۆ ئێکیتیکێ، ئالێکساندەر ئیزاک و ڤیکتۆر ئۆسیمین.
دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول بەدواداچوونی ورد و زانیاری تەواوی لەسەر تەواوی یاریزانەکان کۆکردووەتەوە.
ئیکیتیکێی فەڕەنسی یەکێکە لە دیارترین ناوەکان و لەسەرووی لیستی گرنگیپێدانەوە دێت. هەرچەندە یاریزانەکە دەزانێت، لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ لیڤەرپوول، دەبێ ئارام بگرێت، چونکە لیڤەرپوول پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکە، بەر لە گواستنەوەی هیچ یاریزانێکی دیکە.
🚨🔴 Liverpool are currently focusing on three concrete options in their search for a new number 9: Hugo Ekitike, Alexander Isak, and Victor Osimhen.#LFC have conducted thorough checks and gathered information on all of them. Ekitike, for example, is very high on the list. The… pic.twitter.com/k4zkfigXUF
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 30, 2025
ئۆسیمین بە خواستن وەرزی رابردووی لە گاڵاتەسەڕای تەواو کرد و سەرباری ئەمەش، 26 گۆڵی لە سوپەرلیگی تورکیا کرد و بووە گۆڵکاریی خولەکە.