وردەکاریی نوێ لەبارەی تامی ئابراهام و رێککەوتن لەگەڵ یانە نوێیەکەی

یاریگا –
تامی ئەبراهام نزیکە لە ماڵاواییکردن لە رۆما و پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەیەوە.
ئەبراهام 9 ساڵ پێش ئێستا وەک یاریزانێکی پیشەگەر لە ریزەکانی چێڵسی کە هەر لە منداڵیەوە لە ئەکادیمیای بلووز بوو، دەرکەوت و تا ساڵی 2021 و فرۆشتنی بە رۆمای ئیتاڵی، چەندین جار بەخواستن نێردرایە دەرەوەی ستامفۆرد بریج. لە وەرزی 2024-2025یش بەخواستن درێسی ئەیسی میلانی پۆشی.
ئەمرۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بڵاویانکردەوە کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە پەیوەندی بە بێشکتاشی تورکیەوە دەکات. ئەوەش وەک هەوڵێکی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی گونجاو بۆ دوورکەوتنەوە لە سزاکانی یوێفا سەبارەت بە پێشێلکاریی لە یاسای دارایی خاوێن.
درێژەی بابەت لەم هەواڵانەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
دوایین وردەکارییەکان کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەبراهام سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەگاتە تورکیا بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بێشکتاش کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت.
فابریزۆ دڵنیایی تەواوەتی داوە لەسەر زانیارییەکەی بەرێژەی 100% و نووسیویەتی کە هەمووشتێ تەواوبووە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە نرخی ئەبراهامی ئاشکراکردووە و باس لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات کە ئەوەش دەبێتە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی یانە تورکیەکە.
بە دەستکەوتنی ئەو بڕە لە فرۆشتنی یاریزانە 27 ساڵییەکەی، رۆما خۆی قوتار دەکات لە مەترسی سزاکان. بەوپێیەی دەبێت تا کۆتا رۆژی ئەم مانگە لەنێوان 12-13 ملیۆن داهات کۆبکاتەوە بۆ هاوتاکردنی لەگەڵ خەرجیەکانی.
🚨🦅 More on Tammy Abraham and Besiktas exclusive story.
Understand Tammy will land in Istanbul on Tuesday and sign four year contract at Besiktas.
It’s all 100% done and confirmed. Club record signing, top move for Besiktas and all documents ready with AS Roma ✅🔐 pic.twitter.com/sM7CiXOyGZ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 30, 2025