
یاریگا –
سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناسڕ خلێفی هۆشداری توند ده‌داته كارگێری یانه‌ی بایرن میونشن كه گوایه یانه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانێكی گفتوگۆی نهێنی كردووه.
به‌پێی هه‌والێكی ماڵپه‌ری ماكسی فۆتی فه‌ڕه‌نسی، ناسر خلێفی ملیاردێری قەتەری لە دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بەرپرسانی بایرن بۆ گواستنەوەی بارکۆلا لەم هاوینەدا رازی نییە
Nasser Al-Khelaifi has personally informed Bayern that PSG are currently not considering selling Bradley Barcola and not ready to negotiate. Barcola has not told Paris that he wants to leave either.
The Frenchman remains the absolute dream target. However, the transfer is very,… pic.twitter.com/Tb9Kvkx2Hg— Bayern & Germany (@iMiaSanMia) June 23, 2025
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه دوای ئه‌وه‌ی لیرۆ سانێ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی گالاته‌سه‌رای توركی كرد، كارگێری یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی 2024-2025 سه‌ركردایه‌تی هێلی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه بكات و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ بریكاره‌كانی نیكۆ ویلیامزی ئیسپانی و باركۆلای فه‌ڕه‌نسی ده‌ست پێكردووه.
🚨🛑 Nasser Al-Khelaifi has informed FC Bayern that Bradley #Barcola is firmly part of #PSG’s plans.
Barcola has also not expressed any desire to leave at this stage. For all Bayern bosses, he remains the absolute dream target. However, the transfer is very, very complicated to… pic.twitter.com/6M40L3yxL1
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 23, 2025
ماڵپەڕی ماکسی فۆتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، برادلی بارکۆلای تەمەن 22 ساڵ لەم هاوینەدا ڕوو لە بایرن میونشن و هیچ یانەیەکی دیکە ناکات. ئەمە پەیامێکی هۆشدارییە کە ناسر خلێفی بۆ بایرنی ناردووە، گرنگیدان بەو یاریزانە لای ئێمه چیتر نهێنی نیه.
هه‌روه‌ها سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانیش بڵاویكردووتهوه، كه سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان به شێوه‌یه‌كی كارگێری، بایرن میونشینی ئاگاداركردووته‌وه كه باركۆلا به‌شێكه له پلانی پاریس سانجێرمان بۆ وه‌رزی داهاتوو رازی نین هیچ دانوستانێكی له‌گه‌ڵ بكرێت و ئه‌و له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی رویشتن له یانه‌كه ناكات.
بارکۆلا لە وەرزی 2024-2025 ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشی تۆماركرد، 60 یاری بۆ تیپه‌كه‌ی پاریس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان كرد و 21 گۆڵی تۆمارکرد.
یاریزانە هێرشبەرەکە ئێستا لەگەڵ تیپەکەی بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات، کە لە 29ـی حوزەیران لە قۆناخی 16 ڕووبەڕووی ئینتەر مه‌یامی دەبێتەوە.