ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێكی لیڤەرپوول پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی جارێڵ كوانسا بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوول گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی.

كوانسا لە هاوینی 2023لە تیمی دووەمی لیڤەرپوولەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2029 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، بایەر لیڤەركوزن و لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی جارێڵ كوانسا گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

تاوەكو ئێستا نرخی كۆتایی گرێبەستەكە دیار نییە و بەڵام پێشبینی دەكرێت بایەر لیڤەركوزن 40 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بەرگریكارەكە بە لیڤەرپوول بدات.

وەرزی رابردوو كوانسا لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 25 یاریی كرد و وەک یاریزانێكی یەدەک لەلایەن ئارنە سڵۆتەوە پشتیپێدەبەسترا.

بابەتی زیاتر

Back to top button