بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
زانیاری یاریگا؛ تەڵال بلووشی دەگەڕێتەوە عێراق و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە وەردەگرێت

یاریگا –
تەڵال بلووشی نزیکە بۆ وەرزی نوێ ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبە یان قوە جەوییە بگرێتە ئەستۆ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی تەڵەبە و قوە جەوییە لەگەڵ تەڵال بلووشی راهێنەری قەتەڕی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکانیان بگرێتە دەست، کە ئەو راهێنەرە قەتەڕییە بۆ ماوەی دوو وەرز راهێنەرایەتی زاخۆی دەکرد.
تەڵەبە و قوە جەوییە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن و کەوتوونەتە دوای زاخۆ.
تەڵال هاوینی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆی گرتە دەست و دوو وەرز راهێنەرایەتی یانەکەی کرد، لە وەرزی یەکەم پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و دوو مانگ لەمەوبەر دەستی لە راهێنەرایەتی زاخۆ کێشایەوە و یانەکەی لە پلەی سێیەمی خولەکە بەجێهێشت.