ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یوڤێنتوس گرێبەستی راهێنەرەكەی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بەفەرمی چارەنووسی ئیگۆر تودۆر راهێنەری یانەکەی یەکلاییکردەوە، ئەو راهێنەرە تاوەكو 2027  لە یانەكە بەردەوام دەبێت.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیگۆر تودۆر راهێنەری یانەکەی تاوەکو 2027 راگەیاند، کە ئەو راهێنەرە کڕواتییە 24ـی ئادار/مارسی رابردوو لە شوێنی تیاگۆ مۆتا ئەرکی راهێنەرایەتی بیانکۆنێری گرتە ئەستۆ.


راهێنەرە 47 ساڵانەکە لە نۆ یاریی وەکو راهێنەری یوڤێنتوس پێنج بردنەوەی بەدەستهێنا و تەنیا لە یەک یاریی تووشی شکست بوو، لە سێ یارییەکەی دیکەش یەکسان بوو،

ئیگۆر تودۆری کرواتی وەک یاریزان پێشتر لە ساڵانی 1998-2007 یاریی بۆ یۆڤێنتوس کردووە، وەک راهێنەریش پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئۆدینێزی، هێلاس ڤیرۆنا و لازیۆی ئیتاڵی کردووە و ماوەیەکیش راهێنەرایەتی مارسێی فەڕەنسی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button