ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بۆڕووسیا دۆرتموند گواستنەوەی بێڵینگهامی بۆ ریزەکانی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند بەفەرمی گواستنەوەی جۆب بێڵینگهام برای بچووکی جود بێڵینگهامی لە سەندەرلاندی ئینگلیزییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستی جۆب بێڵینگهام ناوەڕاستکاری 19 ساڵانی سەندەرلاندی بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوەکو هاوینی 2030 راگەیاندووە، کە پێشتر برایە گەورەکەشی درێسی زەردەواڵەکانی پۆشێوە.

بێڵینگهام (19 ساڵان) شوێنپێی برایە گەورەکەی دەگرێت و لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو درێسی بۆڕووسیا دۆرتموند دەپۆشێت، جۆب وەرزی رابردوو لەگەڵ سەندەرلاند لە چامپیۆنشیپ بەشداریی 43 یاریی کرد، چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی کرد.

جۆب بەرامبەر 32 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتموند واژۆ کردووە و دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی سەندەرلاند، کە ئەو یاریزانە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 22 ملیۆن یۆرۆیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 1.75 ملیۆن یۆرۆ لە بێرمینگهام سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سەندەرلاندەوە کرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button