بەپەلە؛ ئەستێرەیەک پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر سیتی راگەیاند

یاریگا –
ئەستێرەیەکی تۆپی پێ هەواڵە خۆشەکەی بە هاندەرانی مانچێستەر سیتی دا و پەیوەندی بە یانەکەیانەوە راگەیاند.
تیجانی رێندێرسی هۆڵەندی و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کە ماوەیەکبوو بووبووە جێی بایەخی سیتی، لەکۆتاییدا و لە زاری خۆیەوە چوونی بۆ یانە ئینگلیزیەکە راگەیاند و وتی
سبەی سەرلەبەیانیەکەی گەشتی شاری مانچێستەر دەکەم و ئێوارەکەی دەگەڕێمەوە بۆ شاری زێیستی هۆڵەندا.
لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆ کە لێدوانی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بڵاوکردووەتەوە، نووسیویەتی هەر ئەمڕۆ رێندێرس وەک یاریزانی نوێی مان سیتی پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام دەدات.
🚨🔵 Story confirmed: Tijjani Reijnders will undergo medical tests as new Man City player today.
“I’m flying to Manchester in the morning and then I’ll be back in Zeist in the evening”, told Dutch TV. pic.twitter.com/Ok8uqp4eZm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 7, 2025
لێدوانی یاریزانە 26 ساڵیەکە کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەیدایە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، راستەوخۆ دوای بردنەوەکەیان 0-2 بەرامبەر هەڵبژاردەی فنلەندا. سێشەممەی ئەم هەفتەیەش لەنێو خاکی خۆیان میوانداریی ماڵتا دەکەن، هەربۆیە دوای گەشتەکەی بۆ مانچێستەر و ئەنجامدانی پشکنینەکانی، دەستبەجێ دەگەڕێتەوە بۆ هۆڵەندا.