تەواو؛ بە بەشداریی چابی ئاڵۆنسۆ مەدرید گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی کۆمۆ دەستپێکرد

یاریگا –
ریال مەدرید نایەوێ بەئاسانی دەست لە ئامانجەکانی ئەم هاوینەی هەڵبگرێت بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری نوێ.
ریال دەیەوێ لە چەند پێگەیەکدا گۆڕانکاریی بەرچاو ئەنجام بدات، هێڵی ناوەراست یەکێکە لە پلانەکانیان. ئەوە بەتایبەت دوای کاریگەریە گەورەکەی رۆیشتنی تۆنی کرووس و دەرچوونی لوکا مۆدریچ لەدوای یارییەکانی مۆندیالی یانەکان. بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە تواناکانی نیکۆ پازە لە یانەی کۆمۆ.
نیکۆ یاریزانی پلە جیاوازەکانی مەدریدە و تا ئاستی پیشەگەرێتییش لەگەڵ شاهانەکاندا دەرکەوت پێش ئەوەی لە هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی چوار ساڵە و بەهای 6 ملیۆن یۆرۆ بە کۆمۆی ئیتاڵی بفرۆشن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە ئیسپانییەکە بەمزووانە بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەوە دەدات.
رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە لە رۆژانی دواتردا پەیوەندی زیاتری پێوەدەکرێت و بڕگەی کڕینەوەی کە 8 ملیۆن یۆرۆیە چالاک دەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چابی ئاڵۆنسۆ بەشدارە لە گفتوگۆیەکان.
🚨🇦🇷 Understand Real Madrid will make final decision soon on Nico Páz situation.
More contacts to follow in the coming days as Real can bring Nico back for €8m buy back clause, internal talks are taking place with Xabi Alonso.
Como still hope to keep him for one more season. pic.twitter.com/QALSwkO1fr
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 2, 2025
نیکۆ پاز لە ژێر سەرپەرشتی فابرێگاس لە کۆمۆ وەرزێکی نایابی بەسەر برد، لە کۆی 35 یاریدا شەش گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئەسیستیشی هەبوو.
ئەم پەرەسەندنانە لەکاتێکدایە هەر دوێنێ بوو لاوە 20 ساڵییەکە لەکاتی پەیوەندیکردنەوەی بە شاندی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رەتیکردەوە قسە لەسەر گرنگیپێدانەکانی ریال بکات.