ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی یانەکان

فەرمی؛ ئەستێرەیەک بەهۆی پێکان بەشداری مۆندیال ناکات

پێکانەکەی سەختە..

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ کۆڤاسیچ، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکان نزیکەی سێ مانگ دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، ماتیۆ کۆڤاسیچ لە ماسوولکەی ئەخیل “پاژنەی پێ” تووشی پێکان بووە، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەوهۆیە بەشداریی جامی جیهانی یانەکان ناکات.

مان سیتی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەستێرە کڕواتییەکە ئەم هاوینە بە چاکبوونەوە لە پێکانەکەی بەسەردەبات و پێشبینی دەکرێت نزیکەی سێ مانگ دووربکەوێتەوە.

لە 15ـی ئەم مانگە بۆیەکەمجار جامی جیهانی یانەکان بە بەشداریی 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

مانچێستەر سیتی لە کۆمەڵەی حەوتەم رووبەڕووی یانەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، عەینی ئیماڕاتی و ویداد کاسابلانکای مەغریبی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button