ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەوروپا تووشی جەڵتەی دڵ بووە

یاریگا –
تۆماس رۆزێسکی 44 ساڵان، ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ جەڵتەی دڵ لێی داوە، بەڵام ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
تۆماس رۆزێسکی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی چیک کە ئێستا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی سلاڤیا پراگی چیکییە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام ئێستا باری تەندروستی سەقامگیرە و قۆناخی مەترسیداری تێپەڕاندووە.
🇨🇿 Tomáš Rosický byl minulé úterý náhle hospitalizován na jednotce intenzivní péče. Diagnózou byly problémy se srdcem, které ani Tomáš, ani klub nebudou blíže specifikovat. Hospitalizace proběhla bez nutnosti operačního zákroku.
Máš naši podporu, Tome. Myslíme na tebe 🙏
➡️… pic.twitter.com/BPhUvF4PFp
— AC Sparta Praha (@ACSparta_CZ) May 26, 2025
یانەی سلاڤیا پراگی چیکی ئاشکرایکردووە، تۆماس رۆزێسکی رۆژی سێشەممەی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدا بوو، بەڵام خۆشبەختانە پێویستی بە هیچ نەشتەرگەرییەک نەبوو، قۆناخی مەترسیداری تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.
رۆزێسکی کە تاوەکو تەندروستی بەهێز نەبێتەوە ناگەڕێتەوە سەر کارەکەی، لەبارەی حاڵەتە لەناکاوەکەی دەڵێت :’ئەم دۆخەی بەسەرم هات پیشانی دام، پێویستە زیاتر ئاگام لە تەندروستی خۆم بێت و لایف ستایلی خۆم باشتر بکەم، بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی لەمشێوەیە نەیەم’.
رۆزێسکی لە ساڵانی 2006 تاوەکو 2016 لە ریزی ئارسیناڵ لە 246 یاری درێسی گەنەرزی پۆشیوە و دوو جار جامی یەکێتیی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، ساڵی 2004 هەڵبژاردەی چیکی گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.