
یاریگا –
ناپۆلی بە جیددی هەوڵی گواستنەوەی کیڤن دی برۆینی یاریزانی مانچێستەر سیتی دەدات.
ناپۆلی بە سەرۆکایەتی ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس دەستیکردووە بە پلاندانان بۆ وەرزی داهاتوو؛ وەرزێک کە تیپەکە (ئێستا ئەنتۆنیۆ کۆنتی سەرۆکایەتی دەکات) دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ. سەرۆکی یانەکە لەگەڵ جیۆڤانی مانا بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەکە، بە هەموو توانایەکەوە هاتوونەتە ناو یارییەکەوە بۆ ئەوەی هەندێک گواستنەوەی گرنگ کۆتایی پێبهێنێت. ئەم گرێبەستانە لە ئاستی ئەستێرەکانی جیهاندا دەبن کە دەتوانن دیمەنێکی نوێ بە ناپۆلی بدەن.
یەکەم هەنگاوی گەورەی ناپۆلی هەوڵی گواستنەوەی کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی یاریزانی مانچێستەر سیتییە. گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە تا 30ی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە بەنیازە یانەکە جێبهێڵێت. بەگوێڕەی رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ، ناپۆلی و ناوەڕاستکارەکە رێککەوتنی لاوەکیان کردووە.
ئۆفەرەکەی ناپۆلی گرێبەستێکی دوو ساڵە و بژاردەی وەرزی سێیەمی هەیە، هەروەها مووچەی پاکی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر وەرزێک لەخۆدەگرێت. ئەگەر ساڵی سێیەم چالاک بکرێت، ئەم بڕە کەم دەبێتەوە.
🚨 Kevin De Bruyne will make decision soon on his next club.
🇮🇹 Napoli have made important contract proposal to KDB — and they’d be ready to close the deal any moment from now.
🇺🇸 Chicago Fire bid remains on the table as revealed since April.
KDB will decide with his family. pic.twitter.com/xMBWWpfVh5
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 21, 2025
رێگرییەکان چین؟
ئەم رۆژانە زۆر گرنگن بۆ داهاتووی دی برۆین. لە لێواری بڕیارێکی گرنگدایە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نایەوێت لە هەڵبژاردنی شوێنی داهاتوودا هەڵە بکات؛ چ لە ەووی وەرزش و چ لە رووی خێزانییەوە.
لەلایەکی دیکەوە ناپۆلی ئامادەیە گرێبەستەکە بە فەرمی بکات و گواستنەوەی گەورە کۆتایی پێبهێنێت بە وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە ئەستێرە بەلجیکییەکە.
بەڵام ناپۆلی تاکە بژاردە نییە لەسەر مێزەکەی دی برۆین. هەروەها ئۆفەرێکی بەرچاوی لە خولی ئەمریکی (MLS) وەرگرتووە و یانەی شیکاگۆ فایەر هەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵدا بکات. ئەگەر ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات، دی برۆین دەبێتە سێیەم یاریزانی زۆرترین مووچە لە مێژووی خولی ئەمریکیدا، لە دوای لیۆنێل مێسی و دەیڤد بێکهام.
هەروەها یوڤێنتوس چووەتە ناو پرۆسەی وەرگرتنی یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە و زانیاری لەسەر مەرجەکانی گواستنەوەی پێگەیشتووە. بەڵام بەگوێرەی کالچیۆ مێرکاتۆ، ناپۆلی وەک بژاردەی یەکەم دەمێنێتەوە و هیوادارە ئەم گواستنەوەیە گەورەیە کۆتایی پێبهێنێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزی سێریا ئەی و یەکلاکردنەوەی پاڵەوانیەتیەکە.