ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

کاتی ماڵئاواییە؛ ئینزاگی بە مووچەیەکی خەیاڵی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی بەشدار لە مۆندیال

لاگازێتا دێلۆ سپۆرت دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی خەریکە لە جێهێشتنی ئینتەر میلان نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی هیلالی سعوودی بە جیدی کار بۆ رازیکردنی سیمۆنی دەکات، تاوەکو لە مۆندیالی یانەکان سەرکردایەتی یانەکەی ریاز بکات، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی خۆرخێ خێسوس، لە راهێنەرایەتی یانەکە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، فەهد بن نافل، سەرۆکی هیلال و گەورە کارسازی سعوودی بڕیاریداوە، ئینزاگی بکاتە راهێنەری یانە گەورەکەی ئاسیا.

بەرپرسانی باڵای یانە سعوودییەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئەپریل/نیسانی رابردوو، سەردانی میلانیان کردووە و لەگەڵ نوێنەرانی ئینزاگی کۆبوونەتەوە.

دوای بەسەربردنی چوار وەرز لەگەڵ نیرازۆری، پێدەچێت ئینزاگی لەدوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئینتەر جێبهێڵێت و ببێتە راهێنەری هیلال، یەکەم یاریشی لە مۆندیالی یانەکان بەرامبەر ریال مەدرید دەبێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵباتی ئینزاگی بە رۆژنامە ئیتاڵییەکە راگەیاندووە، نوێنەران و ئەندامانی خێزانی ئینزاگی گەشتی ریاز دەکەن، تاوەکو لە نزیکەوە دۆخەکە ببینن، ئینجا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئۆفەرەکەی هیلال بدەن، کە دەگاتە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک ساڵ.

پێشبینی دەکرێت رۆژێک دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە 31ی ئەم مانگە بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە میونشن بکرێت، سیمۆنی ماڵئاوایی بکات و دەستبەجێ کارەکانی لەگەڵ هیلال دەستپێبکات.

گرێبەستی ئێستای ئینزاگی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و ئەستەمە ئۆفەری یانە سعوودییەکە رەتبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button