دوایین پەرەسەندن سەبارەت بە هەوڵەکانی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فریمپۆنگ

یاریگا –
لیڤەرپوول چووەتە قۆناخێکی پێشکەوتووتر بۆ گواستنەوەی جێریمی فریمپۆنگ و نایەوێ بەئاسانیی واز لەو ئەستێرەیەی بایەر لیڤەرکۆزن بهێنێت.
لەپاش راگەیاندنەکەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد کە راستەوخۆدوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە لیڤەر جێدەهێڵێت بۆ پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە، یانە ئینگلیزیەکە هەرزوو دەستیکردن بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی باشترین شوێنگرەوەی ئاڕنۆڵد و بۆ ئەو مەبەستەش فریمپۆنگی بە باشترین بژارده زانی.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ گفتوگۆکانی رێدز لەگەڵ نزیکەکانی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لەسەر مەرجە کەسییەکان ئاستی پێگەشتووی بەخۆوە بینیوە.
رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە خودی فریمپۆنگ بەپەرۆشە بۆ گواستنەوەکە، هەرچی لایەنی لیڤەرپووله بە جیددی کار لەسەر لایەنی مووچە، درێژی ماوەی گرێبەسەکەی و رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکانی دیکە دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی و رفاندنی لە چنگی گەورەکانی ئەوروپا.
🚨 Understand talks between Liverpool and Jeremie Frimpong’s camp over personal terms have advanced again today.
Player’s always been keen on the move and Liverpool are progressing on salary, length of contract, every detail of the agreement.
Deal close. pic.twitter.com/8kvTcRt7Oc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 14, 2025
خودی ئارنە سڵۆتی راهێنەری رێدز بەو یاریزانە سەرسامە. ئەوەش بەهۆی ژمارە نایابەکانی لە وەرزی رابردوو و هەروەها ئەم وەرزەش کە توانیویەتی لە کۆی 48 یاری ئەم وەرزە 5 گۆڵ و 12 ئەسێست بکات.