مانچێستەر سیتی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا –
داهاتووی سکۆت کارسۆن، گۆڵپارێزی سێیەمی سیتیزنس، لە مانچێستەر سیتی نادیارە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستی سکۆت کارسنی گۆڵپارێزی تەمەن 39 ساڵی مان سیتی لە هاوینی 2025، هێشتا بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی لە یانەکەی نەدراوە. کارسۆن کە لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە سیتیزنزەوە کردووە، دوای ئیدێرسۆن و ستیفان ئۆرتیگا بە گۆڵپارێزی سێیەم ناسراوە. هەرچەندە کارسن لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەنیا دوو یاری ئەنجامداوە، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر روحیەتی تیپەکە و راهێنەرایەتیکردنی گۆڵپارێزە لاوەکان لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە ستایشی زۆری لێدەکرێت.
ئێستا کە بڕیارە گرێبەستەکەی کارسۆن لە کۆتایی وەرزی 2024-2025 کۆتایی پێبێت، یانەکە دەبێت بڕیار بدات کە گرێبەستی گۆڵپارێزە تەمەن 39 ساڵەکە درێژ بکاتەوە یان نا. لە لایەکی ترەوە داهاتووی گۆڵپارێزەکانی تری تیپەکەش لە گوماندایە؛ ئیدرسۆن رووبەڕووی ئۆفەرەکانی خولی سعودیە دەبێتەوە و ستیفان ئۆرتێگاش بەدوای هەلی یاریکردنی زیاتردا دەگەڕێت. بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی سەرەکی کارسۆن لە پاراستنی یەکگرتوویی تیپەکان و ئەزموونە فراوانەکەی، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە هێڵی گۆڵی مانچێستەر سیتی. بەڵام دوابڕیاری داهاتووی بەندە بە سیاسەتی گواستنەوەی یانەکە و پلانەکانی گواردیۆلا بۆ وەرزی داهاتوو.
کارسۆن ماوەی پێنج وەرزە لە مانچێستەر سیتیە و لەماوە ئەم 5 وەرزە تەنیا دووجار یاریی کردووە نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی خولی پرێمەرلیگی لەگەڵ سیتیزنس لە کاروانی وەرزشیدا هەیە و هەفتانە 30 هەزار پاوەند وەردەگرێت واتە مووچەی ساڵانەی ساڵانە یەک ملیۆن و 400 هەزار پاوەندە!