چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارسیناڵ پێش یاریی پاریس سانجێرمان توانای یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

یوریێن تیمبەر بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئارسیناڵی کرد و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر پاریس ئامادەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی مایۆ/ئایاری 2025 یوریێن تیمبەر بەرگریکاری هۆڵەندی بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی یانەی ئارسیناڵی کرد و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەیە، کە پاریس لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس میوانداریی گەنەرز دەکات.

تیمبەر بەهۆی پێکانەوە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یاریی بەرامبەر بۆرنمۆس بێبەش بوو، بەڵام بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی سبەی بەردەست دەبێت، کە لە یاریی چوون گەنەرز لەناو یاریگای خۆی 1-0 تووشی شکست بوو.

جگە لە تیمبەر، مارتن ئۆدیگاردیش بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی کرد و بۆ یاریی سبەی چوارشەممە ئامادەیە، کە لە یاریی بەرامبەر بۆرنمۆس لە دوایین خولەکەکان هەستی بە ئازار دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button