ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاجیهانگرنگترین

ئینتەر یان بارسێلۆنا؟ ئینفانتینۆ تیپی دڵخوازی خۆی ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا، لەنێوان بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان، تیپی دڵخوازی خۆی ئاشکرا کرد بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بڕیاره‌ سبه‌ی سێشەممە هەردوو یانه‌ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میلانۆ رووبەڕووی یەکتر ببنه‌وه‌، كه‌ لە کاتالۆنیا بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون، براوەی یارییەکەش سەردەکەوێت بۆ یاریی كۆتایی و به‌رامبه‌ر براوه‌ی پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ یاریی ده‌كات.


ئینفانتینۆ میوانی فەخری پێشبڕکێی فۆرمۆلا وه‌ن بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN پرسیار لە سه‌رۆكی فیفا كرا  سەبارەت بە یاریی داهاتووی ئینتەر و بارسا، بە پێکەنینەوە گوتی، جیهان دەزانێت هاندەری ئینتەرم، ئینته‌ر تیپی ئه‌رجه‌نتینیه‌كانه‌ و منیش هانده‌ری ئه‌و تیپه‌م.

هه‌روه‌ها  سەرۆکی فیفا گوتیشی، لاوتارۆ مارتینێز رۆلێكی گرنگی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان هه‌یه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌یه‌، ئه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ و كاریگه‌ره‌ و یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button