ئیسپانیاگرنگترین

داهاتووی بارسێلۆنا پارێزراوە! لیۆ مێسی و لامین یامالێکی نوێ بەرێگاوەیە…

Yariga App

 

دەکرێت بارسێلۆنا بەهرەمەندێکی دیکەی گەورەی وەک لیونێل مێسی و لامین یامال بە خەڵک بناسێنێت؟ دوای ئەوەی چەند وێنەیەک و ڤیدیۆیەکی یاریزانێکی لاوی لاماسیا چەند رۆژێکە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاو بووەتەوە، هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.

بەدرێژایی ساڵان، ئەکادیمیای ئەفسانەیی بارسێلۆنا، لاماسیا، هەندێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی بەرهەم هێناوە. ناوەکانی وەک لیۆنێل مێسی، چاڤی هێرناندێز، ئەندرێس ئینێستا و لە دوایین جاریش لامین یامال.

یامال کە دوایین بەهرەمەندی لاماسیا بووە و لە ساڵی 2023 لە لاماسیا دەرچووە، تا ئێستا 100 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە 22 گۆڵ و 33 ئەسیستی هەبووە و بە هیچ بەرگریکارێک ناوەستێندرێت و بووە بە کابووسی یانەکان.

بەڵام ڤیدیۆکانی میرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان بە ناوی ئادەم قەروال کە هەڵگری وڵاتینامەی مەغریب و ئەڵمانیایە و لە ساڵی 2012 لە مۆنشن گلادباخی ئەڵمانیا لە دایک بووە شوێن پێێ یامال کەوتووە، ئادەم لە ریگەی خورخێ مێندێسەوە پەیوەندی بە لاماسیاوە کردووە، ئەو کە یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەرە وەرزی رابردوو بە فەرمی بۆ تیپی خوار 13 ساڵانی بارسێلۆنا یاریی کردووە.

توانای کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و یاریکردنی جێگەی سەرنجە، هاوبەشییەکی بەهێزی هێرشبەری لەگەڵ مۆها ئاخۆماش برا بچووکەکەی ئیلیا ئاخۆماشی  هێرشبەری ڤیاریال پێکهێناوە.

مێندێس لە نزیکەوە چاودێری گەشەسەندنی ئادەم دەکات و پێشتر پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ خێزانەکەی دروستکردووە، رێنمایی و پشتگیری پێشکەش دەکات. تەنانەت لە ئاماژەیەکی تایبەتیدا مێندێس درێسێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ ئادەم نارد، ئەمەش زیاتر ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی بە پەروەردەکردنی ژیانی وەرزشی ئەو لاوە.

بەهرەی تایبەتەکەی ئادەم لەگەڵ دەرکەوتنی سەرنجڕاکێشی، بەتایبەتی قژە لوولەکەی، وایکردووە لە سۆشیال میدیاشدا بەناوبانگ بێت و 60 هەزار فالۆوێرسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەیە و تەنانەت بە فەرمی وەکوو روخساری براندی نایکی واژۆی لەگەڵدا کراوە.

لە دوایین گرتە ڤیدیۆدا کە بەشێوەیەکی بەرجاو بڵاو بووەتەوە لاوە سێزدە ساڵانەکە پێنج یاریزانی بەرامبەر تێدەپەڕێنێت و ئەسیستێکی باوەڕپێنەکراو دەکات.

ئیستا زووە کە بڵێین داهاتووی ئەم بەهرەمەندە چی دەبێت بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند دەزگایەک بەراوردی دەکەن بە یاریزانانی وەک مێسی و دیێگۆ مارادۆنا و لامین یامال، دەکرێت دڵنیا بین کە داهاتوو گەشاوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button