ئینگلتەراگرنگترین

دیمەنە دەگمەنەکانی تۆپی پێ؛ ڤاردی دەبێتە ناوبژیوان و فیکە لێدەدات

Yariga App

یاریگا –

لە دیمەنێکی ناوازە و دەگمەندا، جێمی ڤاردی رۆڵی ناوبژیوان دەبینێت.

لە هەفتەی 35ی خولی لێستەر سیتی میوانداریی ساوسامپتنی کرد کە پێشتر هەردوو یانە دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ مسۆگەرکردبوو، دیمەنێکی جێمی ڤاردی سەرنجەکانی بۆ لای خۆی برد و زیاتر لە ئەنجامی یارییەکە بایەخی پێدرا.

لە خولەکی 31ی یارییەکە جۆردان ئایۆ بەر ناوبژیوانی یارییەکە کەوت و ئەویش بە ئازارەوە لە زەویدا دەتلایوە.

لەو کاتەدا کە بەشێک لە یاریزانانی هەردوو تیم سەرگەرمی درێژەدانبوون بە یارییەکە، ڤاردی رادەکاتە هانای ناوبژیوانەکەوە و بۆ وەستاندنی یارییەکە فیکفیکەکە لە دەستی ناوبژیوانەکە بەرزدەکاتەوە و فیکەی وەستان لێدەدات.

ئەگەرچی کارێکی رێگەپێدراو نییە بۆ یاریزانێک ئەنجامی بدات، بەڵام چونکە نیازەکەی مرۆڤدۆستی و پیشاندانی رۆحی وەرزشیی بوو، بۆیە ئەوەی ئەفسانەکەی لێستەر پێی هەڵسا، بەرز نرخێنرا.

بۆ زانین، لە یارییەکەدا هەردوو  یاریزان ڤاردی و ئایۆ گۆڵەکانی لێستەریان تۆمارکرد.

هەفتەی رابردووبوو ڤاردی بڕیاری رۆیشتنی دا دوای 13 ساڵ لە پۆشینی درێسی رێوییەکانی ئینگلتەرا کە چەندین ژمارەی ناوازە و دەستکەوتی لەگەڵیاندا چنیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button