فەرمی؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە

یاریگا –
لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان بڵاوکرایەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەکات.
بەفەرمی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکە بڵاوکردووەتەوە، هانزی فلیک 22 یاریزانی بانگهێشتکردووە و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی بەهۆی پێکان دوورخراوەتەوە.
چەند راستییەکی یارییەکە؛
هەردوو یانە لە مێژوودا 16 جار رووبەروو بوونەتەوە، بارسا 8 یاریی بردووەتەوە و ئینتەریش سێ یاریی و لە پێنج یاریی یەكسان بوون.
بارسێلۆنا بەرامبەر یانە ئیتاڵییەكان 67 یاریی كردووە لە 32 یاریی براوە بووە، 22 یاریی یەكسان بووە و 13 یارییش دۆڕاوە.
ئینتەر میلان بەرامبەر یانە ئیسپانییەكان 54 یاریی كردووە لە 16 یاریی براوە بووە و 14 یاریی یەكسان بووە و 24 یارییش دۆڕاوە.
ئینتەر لە كۆتا چوار یارییدا هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە سێ یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.