هەموو شتێک بزانە؛ دڵی سیمۆنس بۆ کام یانەی ئیسپانیا لێدەدات؟
پێدەچێت دوا وەرزی سیمۆنس بێت لە بۆندسلیگا

یاریگا –
چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی خەون بە یانەیەکی ئیسپانییەوە دەبینێت و چەند یانەیەکی دیکەش چاودێری دەکەن.
سیمۆنس، یاریزانی لایپزیگ 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە کۆی 29 یاریی ئەم وەرزەدا بۆ لایپزیگ کردووە. سیمۆنس یەکێکە لە باشترین یاریزانانی بۆندسلیگا و لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپییەوە داواکراوە.
یانەکانی وەکو بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی سیمۆنس لەسەرهێڵن و لایپزیگ ئامادەنابێت بە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
لە دوای یەکسانبوونی لایزپیگ لەگەڵ هۆڵشتاین کێڵ 1-1، سیمۆنس بەمجۆرە قسەی بۆ سکای سپۆرتس کرد
هێشتا یاریزانێکی گەنجم و خەونم هەیە، یانەکەشم ئەمە دەزانێت، بەڵام ئێستا، گرنگترین بابەت بەلای منەوە تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەیە، دواتر یاریی نێودەوڵەتیم هەیە و پاشان دادەنیشم و بزانم چیدەکەم.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، دڵی سیمۆنس بۆ ئەو یانەیە لێدەدات کە لەگەڵیدا گەشەی کردووە. یاریزانە هۆڵەندییەکە نزیکەی 10 ساڵ لە لا ماسیا یارییکردووە.
سیمۆنس بەردەوام حەزی لە گەڕانەوەبووە بۆ بارسێلۆنا، بەڵام لەوانەیە لەڕووی داراییەوە هاوکێشەکە ئاڵۆزبێت، چونکە بارسێلۆنا ئاستەنگی دارایی زۆری لەبەردەمە.
لەلایەکی دیکەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ باس لە گرنگیپێدانی یاریزانەکە لەلایەن مانچێستەر یونایتد دەکات.
سیمۆنس یەکێکە لە دیارترین ئامانجەکانی سیمۆنس، بەڵام بەهۆی بەشداری نەکردنی مان یونایتد لە هیچ پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو، یاریزانەکەی دوو دڵ کردووە.